بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمەوە  پێچەوانەی دەستورە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیرى دادى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى بڵاو کرده‌وه ‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات، بڕیاره‌که‌ وه‌ک ده‌رکردنى ده‌ستورێکى نوێ وایه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیرى دادى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "هەرچەندە ڕێزمان بۆ ئەو دادگایە و بڕیارەکانی هەیە، بەڵام پێمانوایە بەدەرکردنی ئەو بڕیارە وەکوو ئەوە وایە سەرلەنوێ دووبارە جارێکی تر دەستوور نووسرابێتەوە، چوونکە مادە دەستوورییەکان‌ و ئەحکامەکانیان لەناوەڕۆکەکانیان دەرهێنراون، بەوەش زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێتگ.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "ئەگەربێت ‌و مادەکان لەڕێگەی تەفسیرکردنیانەوە بێنەگۆڕین، ئەو تەفسیراتەی کە دادگای فیدراڵی پشتی پێبەستووە، لەڕووی زمانەوانی ‌و شکڵیشەوە، بەلای ئێمەوە لەهەرێمی کوردستان، پەسەندنین".

ڕۆژى 15ى شوبات، دادگاى فیدڕاڵى عێراق ڕایگه‌یاند بوونى یاساى نه‌وت‌ و غازى هه‌رێمى کوردستان ناده‌ستوریه‌.

News Code 5556

Your Comment

You are replying to: .
captcha