دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواکەوت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە بۆ دانیشتنێکی ئاسایی گۆڕی، رۆژی چوارشەممەی داهاتووی دەستنیشانکرد بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

ئەوەشی خستەڕوو، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانیشی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمەبەسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئامادەنەبوونی ١٢٦ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی نەتوانرا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت.

News Code 5541

Your Comment

You are replying to: .
captcha