کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق: با پێکەوە کاربکەین بۆ گەڕاندنەوەى ئەو دەوڵەتی هەمووان خوازیارین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد جەعفەر سەدر ڕایگەیاند، شانازی دەکەم ببمە کاندیدی هاوپەیمانییەتییەکە کە نوێنەرایەتی نیشتمان دەکات بە هەموو پێکهاتەکانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران لە تویتێکدا (23-3-2022) ڕایگەیاند: "با پێکەوە کاربکەین بۆ گەڕاندنەوەى ئەو دەوڵەتی هەمووان خوازیارین".

ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی سێقۆڵی پارتی و سەدر و سوننە بە ناوی "ڕزگارکردنی نیشتمان" ڕاگەیەنرا و جەختیانکردەوە کە ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر کە ئامۆزای موقتەدا سەدرە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

News Code 5518

Your Comment

You are replying to: .
captcha