بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران لە تویتێکدا (23-3-2022) ڕایگەیاند: "با پێکەوە کاربکەین بۆ گەڕاندنەوەى ئەو دەوڵەتی هەمووان خوازیارین".
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی سێقۆڵی پارتی و سەدر و سوننە بە ناوی "ڕزگارکردنی نیشتمان" ڕاگەیەنرا و جەختیانکردەوە کە ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر کە ئامۆزای موقتەدا سەدرە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
Your Comment