بۆ سەردانی ئێران ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەشی ئێران- ناوه‌ندی پێدانی ڤیزای ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئاسانكاریی نوێ بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، ئه‌ویش په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ڤاكسینی وه‌رگرتبێت، پێویست ناكات پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدات.


ناوه‌ندی پێدانی ڤیزای ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رێكاری نوێ بۆ له‌ هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی زیاتر بۆ گه‌شتیاران به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارتی به‌كارهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێ بێت و دو ژه‌م ڤاكسینی وه‌رگرتبێت و ماوه‌ی 14 ڕۆژیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژه‌می دوه‌م تێپه‌ڕیبێت، چیتر پێویست ناكات پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدات.

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسینی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت پشكنینی PCR ئه‌نجام بدات و ماوه‌ی 72 كاتژمێر زیاتریش به‌سه‌ریدا تێنه‌په‌ڕیبێت، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ 1ی (نیسان/4)ی 2022ه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر بۆ چون و هاتن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای بونی كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، گه‌شتیاران پێویست بو پشكنینی PCR ئه‌نجامبده‌ن.

سەرچاوە: خەندان

News Code 5510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha