بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بۆڵدان و میدحەت سینجر هاوسەرۆکانی هەدەپە لە بەیاننامەیەێکدا کە بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاویان کردۆتەوە سوپاسی هەموو ئەوانەیان کردووە کە لە شارەکانی تورکیا بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆزیان کردووە.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە:
لە ڕۆژگارێکدا کە تاریکی دەستی بەسەر تورکیادا گرتووە، کۆمەڵگا مەحکوومە بە هەژاری و برسیەتی، سیاسەتی شەرخوازی هەرڕۆژەو قووڵتر دەبێت و حکوومەت بۆ گەرەنتی کردنی داهاتووی خۆی وڵاتی کێشاندۆتە لێوارەی لەناوچوون. ئێمە بەردەوامین لەسەر خوازیاریی ئاشتەوایی هەمبەر سیاسەتی شەرخوازیی حکوومەت.
یەکگرتنی خەڵک بۆ بەدەست هێنانی مافە نیشتمانییەکانیان هەڵبژاردە نییە، بەڵکوو ئەرکێکی سەرشانە و هەمووان لەمبارەوە بەرپرسیارن.
Your Comment