کوردپرێس: دوای بڵاوبوونەوەی چوونەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ خاکی کوردستانی سووریا، ئەبوو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، راگەیاند: "تاوەکوو ئەم ساتە، هیچ پێشهاتێکی مەیدانیی مەترسیدار نییە، نە هاتنەناوەوەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بۆ منبج و نە هێزی پشتیوانیی نائاسایی لە دێرەزوور یان سەرێکانی".
ئەبوو عومەر ئیدلبی ئاماژەی بەوەشدا، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و هێزەکان ئەرکی ئاسایی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، حکوومەتی سووریا دەستی بە ناردنی هێزی پشتیوانیی سەربازیی نوێ بۆ سنووری دێرەزوور کردووە و سوپای تورکیاش هێزی بۆ عەفرین، سەرێ کانی و منبج ناردووە.
Your Comment