بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ NRT ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی هێزەکان بۆ لیواکان دیاریکراوە و راهێنانیان پێکراوە، دەشڵێت، بە زووترین کات جێگیر دەکرێن لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، دەبێت چەند بنکەیەکی هاوبەش و هەماهەنگی بکرێتەوە و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە لە نێوان هەردوولا بە هێزە هاوبەشەکە پڕبکرێنەوە و خاڵی پشکنینی هاوبەش لە نێوانیاندا دابمەزرێنن و لە میحوەرە جیاوازەکان چالاکییەکانیان فراوانتر بکەن.
Your Comment