مانگی سوور و هێزی دەریایی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناو بەنداوەکەی سنە بێنە سەر هێڵ

بەش کوردستان- سەید ئەحسەن عەلەوی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی فەرمیی پەرلەمانی ئێراندا ئاماژەی دا بە خنکانی هاووڵاتییێکی کورد لە بەنداوی سنە و داوای لە کۆمەڵەی مانگی سوور و هێزی دەریایی کرد بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییێک بێنە مەیدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید ئەحسەن عەلەوی لە کۆبوونەوەی فەرمیی پەرلەمانی ئێران ڕۆژی 28ی جۆزەردان بەرانبەر بە 18ی حوزەیرانی 2019 ئاماژەی بە خنکانی هاووڵاتییێکی کورد لە بەنداوی سنە کرد و ڕایگەیاند ئەوا سێ هەفتە بە سەر خنکانی ئەو هاووڵاتییەدا تێدەپەڕێت بەڵام تا ئێستاش تەرمەکەی لە ژێر ئاو نەدۆزراوەتەوە.

نوێنەری خەڵکی سنە لە پەرلەمان داوای لە لایەنە پێوەندیدارەکان بەتایبەتی کۆمەڵگەی مانگی سوور و هێزی دەرەیاییی ئەرتەش کرد بێنە سەر هێڵ و یارمەتیی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بدەن بەڵکوو تەرمەکە لە ئاو بهێننە دەر.

شایانی باسە ناجی تەخت فیرووزە هاووڵاتیی مەریوانی پێش دوو هەفتە لە بەنداوی شاری سنە نوقماو بوو و سەرەڕای هەوڵی زۆری تیمەکانی فریاکەوتن و مەلەوانان تا ئێستاش تەرمی ئەو هاووڵاتییە نەدۆزراوەتەوە و بنەماڵەکەی لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە.

News Code 54427

Your Comment

You are replying to: .
captcha