بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: دادگای سزادانی پارێزگای زی قار لە باشووری ئەو وڵاتە چوار کەسی بە تۆمەتی تیرۆر بە زیندانی هەتایی و لەسێدارەدان سزا داوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دوو کەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن دادگای سزادانی پارێزگای زی قار سزای زیندانی هەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها ئەم دادگایە کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتیێکی عێراقی لە ناوچەی ئەبووغەریب لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار و کەسێکی دیکەشی بە تۆمەتی بەشداری لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای زی قار بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد.
سەرچاوە: سۆمرییە نیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment