کوردپرێس:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی کرده‌وه که سێ مووشه‌کی کاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باکووری به‌غدا و شوێنی جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا کران به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و زیانانه بدرێت که به‌ر بنکه سه‌ربازییه‌که که‌وتوون.
سه‌رچاوه‌یێکی سه‌ربازیش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ته‌ئکیدی کردبوو که دوو خۆمپاره به‌شی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی عێراق له بنکه‌ی سه‌ربازیی تاجی هه‌ڵکه‌وتوو له 30 کیلۆمه‌تری باکووری به‌غدای پێکاوه و خۆمپاره‌یێکی دیکه‌ش ده‌ره‌وه‌ی بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی کردۆته ئامانج.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هێرشه‌که خه‌سارێکی گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه به‌ڵام زه‌نگه وریاکه‌ره‌وه‌کان له به‌شی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌ی سه‌ربازیی تاجی هاتوونه‌ته‌ده‌نگ.
تاکوو ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتیی هێرش‌کردنه سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی تاجی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه که ڕاهێنه‌ر و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکی لێیه و ڕاهێنان به سه‌ربازانی عێراقی ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د کرا که ڕاهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی لێن و به‌هۆیه‌وه ئاگر له ناوچه‌که که‌وته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment