بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لاپهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک بڵاوی کردووهتهوه: ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵییەوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران، لە سەرەتای مانگی داھاتووشدا پەرلەمان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەری کۆ دەبێتەوە.
ئاماژەشی بەوەدا کە گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە ماوەی 20 رۆژ تا مانگێک دەخایەنێت، ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەتوانێت گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی یاساکەدا بکات.
حەداد روونیشی کردوهتهوه، چاوەڕێ دەکرێت لە یاسای بوودجەدا پشکی ھەرێمی کوردستان بە پێی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا و پابەندبوونی ھەردوولا بە دەستوورەوە جێگیر بکرێت، گۆڕانکاریش لە یاساکەدا بکرێت بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی فەرمانبەران و چینی ھەژار.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئهوهشی وتووه، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن و تەواو کردنی چەند پرۆژە یاسایێکی گرنگ، لە نێوانیشیان دا پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵی 2021ی عێراق، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی سێیەمی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک، واتە لە 3ی 1ی 2021 تا 3ی شوباتی 2021 درێژ کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment