کوردپرێس:
لەوتووێژێکی دەنگی ئەمریکا، مەحموود محەمەد وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەداواکاری و مەرجی یەكێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک، دەڵێت" کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت کاندیدی هەردوولامان بێت واتە ئەمە وای لێ نەیەت کە یەکێتی بڵێت ئەم کاندیدە دەبێت هی من بێت و من داینێم، ئەگەر کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکووک هی یەکێتی بوایە بەس دڵنیاین ئەوەندە لەسەر ئێـمە ڕانەدەوستان بۆ ئەوەی کاندیدی خۆیان بکەن بە پارێزگاری کەرکووک.
ناوبراو گوتیشی: "ئێمە ڕەچاوی دۆخی ناوخۆی یەكێتی و هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی و ئەو ڕێککەوتننامانەی کە هەمانە لەگەڵیان بە دڵنیایی دەیکەین."
ههروهها مەحموود محەمەد وتی: "لهگهڵ یهكێتی ڕێككهوتووین ههرسێ پاكێجی بهغداد و كوردستان و كهركووك جیاواز بێت. "
وتەبێژی فەرمیی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمیشەوە دەڵێت" هەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە لەم چەند ڕۆژەی ئەم مانگەی ماوە پێش دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان لە (1/7) کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم پێکبێت و لەپەرلەمان متمانەی پێبدرێت، دەشڵێت"سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ڕەنگە تێبینیی لەسەر کاندیدی لایەنەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان هەبێت گفتوگۆیان لەسەر بکرێت چوونکە دەیەوێت کابینەیێکی سەرکەوتووی هەبێت، دوای سەردانەکانی شاندەکەی پارتی بۆ لای لایەنەکان ڕەنگە چەند ڕۆژێکی تر بەدەستەوە بمێنێ بۆیە لەوانەیە ئەگەر لایەنێک وەزیرێک یا دوانی پێ ساغ نەبووبێتەوە یا هێشتا بڕیاری نەدابێت باشترین ڕێگا ئەوەیە کە کابینە پێکبێت و دواتریش کە پۆستە بەتاڵەکان مایەوە پڕبکرێتەوە.
Your Comment