بنکه‌یێکی سه‌ربازیی تورکیا له‌ ئیدلب تۆپباران کرا

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ نۆیه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی مۆراکی سه‌ر به‌‌ ئیدلب تۆپباران کرا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیاوه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ نۆیه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی مۆراکی سه‌ر به‌‌ ئیدلب تۆپباران کرا.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕاشی‌گه‌یاند: هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له‌ ناوچه‌ی "ته‌ل بزان"ه‌وه -که‌ ناوچه‌یێکی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ناوچه‌یێکی چه‌کداماڵینی ئیدلب دێته‌ ئه‌ژمار-‌ نۆیه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی مۆراکی سه‌ر به‌ ئیدلبیان بۆردومان کرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی قورس وه‌ڵامی هێرشه‌که‌ دراوه‌ته‌وه‌ و ڕوونی کرده‌وه‌: له‌م هێرشه‌دا ته‌نها خه‌سارێکی بچووک له‌ دامه‌زراوه‌ و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی تورکیا دراوه‌ و کادێری بنکه‌ سه‌ربازییه‌که‌ هیچ خه‌سارێکیان به‌ر نه‌که‌وتووه‌. له‌باره‌ی هێرشه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی هه‌یه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که‌ ده‌که‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابر تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54382

Your Comment

You are replying to: .
captcha