بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگادا کە بە بەشداریی سکرتێری بەرپەرچدانەوەی دیاردەی قاچاخ بەڕێوە چوو ڕایگەیاند داخستنی بەیەکجاریی بازاڕچە لاوەکییەکان کارێکی هەڵەیە لەبەر ئەوەی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی سنوورنشین بەستراوە بەو بازاڕچە لاوەکییانەوە.
پارێزگاری کوردستان گوتیشی بازاڕچەکان بە شێوەیێکی سنووردار و دیاریکراو ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات کاڵا هاوردە بکەن بۆیە ئەو کاتەی بازاڕچەکان کاریان دەکرد ڕێژەی قاچاخچێتی لە پارێزگای کوردستان کەمتر بوو.
ناوبراو ڕەخنەی لە شێوەی کارکردنی گومرگی کوردستانیش گرت و ڕایگەیاند کۆمەڵێک ڕەوشی توند و یاسای ناپێویست هەن کە گومرگ دەیانکاتە ئاستەنگ ئەوەش لە کاتێکدایە دەبێت گومرگ ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکات بۆیە داوای لە گومرگی کوردستان کرد وەکوو گومرگی پارێزگا سنوورییەکانی دیکەی ئێران یاساکان بەکار بهێنن و ئاسانکاریی زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییە فەرمییەکانی کوردستانەوە بکەن.
شایانی باسە هەر لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کوردستاندا عەلی موئەیەدی سکرتێری بەرپەرچدانەوەی قاچاخ باسی دوایین دۆخی دەروازەی سنووری باشماخی کرد و ڕەخنە توندی لە نەبوونی خزمەتگوزاریی شایستە لەو سنوورەدا گرت و ڕایگەیاند کە باسی خۆمەتگوزاری لە دەروازەی سنووری باشماخ دەکرێت بەخۆما دەشکێمەوە و شەرم دەمگرێت.
موئەیەدی باسی پشکنینەکانیشی کرد و گوتی: باش نیە لە دوای دایرەی گومرگ دیسان لایەنی ئەمنی پشکنین بۆ گەشتیاران و موسافیران بکات چوونکە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە لایەنەکان لەگەڵ یەک کۆک نین یان خود متمانەیان بە یەکتر نیە.
ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:
Your Comment