کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له ئه‌ركی نوێیدا.
ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق...
سڵاوێکی گه‌رم
خۆشحاڵم که پیرۆزباییی زۆری خۆمتان پێڕابگه‌یه‌نم به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتانه‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هیوای سه‌رکه‌وتنتان له‌م ئه‌رکه نوێیه‌دا بۆ ده‌خوازم.
متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه که به‌ڕێزتان هه‌موو توانایێکتان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌رزڕاگرتن و بووژانه‌وه‌ی عێراق که به ته‌باییی نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی و پێکه‌وه‌کارکردنیان له‌پێناو پاراستن و پته‌وکردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن له هه‌موو بواره‌کاندا به‌دی ده‌هێنرێت.
ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم تا په‌رۆشیی کۆمکاری عه‌ره‌بیتان بۆ ده‌رببڕم بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندی و هاوکاری کردن له‌گه‌ڵتاندا، بۆ هه‌ر شتێک که مایه‌ی خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتیانی عێراق بێت له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا و له هه‌موو بوار و لایه‌نێکه‌وه.
ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمان قبووڵ بفه‌رموون.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت
سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی
2019-6-13
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment