به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تاجیکستان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له فڕۆکه‌خانه ساز کرد تیشکی خسته سه‌ر دواپێشهاته‌کانی ئیدلب و گوتی: له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ئێمه له ئیدلب نه‌بوایه گۆڕانکارییه‌کانی ئێستا به شێوه‌یێکی زۆر جیاواز بوو و له ئیدلبێک که نزیکه‌ی 3 ملیۆن مرۆڤ تێیدا ده‌ژین شه‌پۆلێکی نوێی کۆچکردن به‌ره‌و سنووره‌کانمان ده‌ستی پێده‌کرد. به‌ڵام دانووستان، هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که ئێمه چ له دانووستانی سۆچی و چ له دانووستانی ئه‌ستانه له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجاممان دا کێشه‌کانی ئیدلبی که‌م کرده‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لیدوانهکانیدا ئاماژه‌ی به هێرشی سووریا بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له ئیدلب کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به‌رده‌وام بێت له هێرشکردنه سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئێمه ئه‌وا ئه‌سته‌مه بێده‌نگ بین چوونکه ئێمه خوازیاری جێگیربوونی ئاشتین به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی ھێرشه‌کان بۆ سه‌ر ناوچه‌که به بۆمبی به‌رمیلی و فۆسفۆر نابه‌خشرێت و ناتوانین به‌رامبه‌ری بێده‌نگ بین. براده‌رانی سووری داوامان لێ ده‌که‌ن که بچینه ئه‌و شوێنه و ئێمه‌ش ڕێککه‌وتننامه‌ی ئادانا وه‌لاوه نانین.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مهنبهجیشهوه زیادی کرد: "له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج، ئه‌مریکا وه‌ک ھاوپه‌یمانی ستراتێژی به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی نه‌برده سه‌ر و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد ڕووی نه‌دا به‌ڵام ئه‌مه‌ش به مانای کشانه‌وه‌ی ئێمه له‌و شوێنه نایه‌ت. گشت پلانه‌کانمان وه‌ک خۆی ده‌پارێزین و به ھه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment