حاکم قادر لەبارەی دۆخی ئێستا و داهاتووی هەرێمەوە هۆشداری دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەبارەی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایگەیاند، دەبێت حکوومەت گوێ لە داخوازیەکانی خەڵک بگرێت نەک بێباک بێت لە قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی ئێستا لە هەرێمەکەمان دەگوزەرێ سەرەتایەکە بۆ داهاتوویەکی خراپتر و ناکرێت بژێوی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بکرێتە قوربانی ململانێ سیاسیەکان.

حاکم قادر ئاماژەى بەوەشکردوە، داھاتی کوردستان ناشەفافە و پێویستە حکوومەت زیاتر کار لەسەر شەفافی داھاتی خاڵە سنوورییەکان و نەوت و غاز بکات، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت و هەوڵ بدرێت لە ڕێگەی سیستەمی هەژماری بانکییەوە مانگانە مووچەکانیان پێبدرێت، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بوژانەوەی بازاڕ.

هەروەها ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی ئەوەى خستەڕوو، کەرتی تایبەت پێویستیەکی گرنگە لە پرۆسەی گەشەپێکردنی ئابووری نیشتمانی، بۆیە پێویستە حکوومەت گرنگیەکی زۆر بە کەرتی تایبەت بدات بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بەپێدانی قەرزی بچوک بە مەبەستی ڕەخساندی هەلی کاری زیاتر.

News Code 5433

Your Comment

You are replying to: .
captcha