بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاڵکان ئاماژەی بەوە داوە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی داگیرکارییە و وتوویەتی: بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەستانبوڵ دەنگی زیاتر بە دەست بێنێت هێرش دەکات، دەیەوێت ناوچە کوردستانییەکان چۆڵ بکات و لەسەر هێڵێ کۆمەڵکوژیی کورد لە وڵاتی باپیری خۆی ببڕێت و کۆچبەریان بکات، وەک ساڵی ١٩٩٤ لە کوردستانی تورکیا هەموو گوندەکانی سووتاند و وێرای کردن لە باشوریش ئەوە دەکات.
ناوبراو هەروەها لەبارەی حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە وتی: ئاشکرایە کە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ڕێککەوتنیان کردووە، چوونکە ئەو گوندانە بۆردوومان دەکرێن سەربازی سەربە عێراقی تێدایە، وترا کە فڕۆکەکانی تورکیا لە پێشمەرگەیان داوە، میدیاکانیش باسی ئەوەیان کرد، دیارە ڕێگەیان پێیدراوە، بڕیارگەی ناوەندی ئێمەش ڕاگەیەندراوی بڵاو کردەوە، ئەگەر ئەوان ڕێگەیان نەدابا، دەوڵەتی تورکیا نەیدەتوانی جارێکیش هێرش بکات.
سەرچاوە: فورات نیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment