ئیتر دروست کردنی دەوڵەتی پەکەکە لە سەر سنووری سووریا-تورکیا نامومکینە

بەشی تورکیا- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا لە باکووری سووریا دا و وتی: "لە ژێر سایەی سەرکردایەتی خۆڕاگری سەرکۆمارمان، ئیتر دروست کردنی دەوڵەتی پەکەکە لە سەر سنووری سووریا-تورکیا نامومکین بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراھیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و راشیگەیاند: رێنمایی بە تیمە پەیوەندیدارەکانمان دراوە لەبارەی کۆتایی ھێنان بەو ھێرشانەی رژێمی سووریا کە بەمەبەستی فراوان کردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتیان و دژایەتی کردنی تورکیا ئەنجامی دەدات، بەتایبەتیش لەمبارەیەوە لەگەڵ رووسیا پەیوەندی دروست کراوە".

کاڵن لەبارەی نامەکەی شاناھان لەسەر پرسی ڕاوەستاندنی ڕاهێنانی فڕۆکەوانە تورکیاییەکان لەسەر فڕۆکەی ئیف35 رایگەیاند: "کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بۆڵتن گفتوگۆم کرد، باسی ئەم پرسانەشمان کرد".

ئیبراھیم کاڵن ھەر لەبارەی نامەکەی شاناھان رایگەیاند: "ھیچ کەسێک نیگەران نەبێت، لە کاتی ئامادەکردنی وەڵامدانەوەی نامەکە، رەچاوی ناوەڕۆک و شێواز و دیدەنی نامەکە دەکرێت و لەم چوارچێوەیە وەڵامێک ئامادە دەکرێت".

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەبارەی پرسی کڕینی S-400 گوتی: "ھیوادارین ئەمریکا بە بەھانەی پرسی S-400 واز لەو ھەڵوێستانە بھێنێت کە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەگەیێنن".

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54318

Your Comment

You are replying to: .
captcha