کوردپرێس:
ڤیلیام ڕۆباک ڕاوێژکاری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به یاوه‌ریی شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا سه‌ردانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای کرد و له‌گه‌ڵ بریڤان خالد و عوبه‌ید حه‌مید مهباش هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆ بوویه‌وه و دواتر له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌که‌مان بۆ هاوکاری و پشتگیری کردنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری ناوچه‌که‌یه له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعشدا.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر باسمان له چۆنێتیی پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری کردووه بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌که.
ڤیلیام ڕۆباک له‌باره‌ی دروست کردنی دادگایێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایی کردنی چه‌کدارانی داعش زیادی کرد: ئێمه ئه‌مجاره ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور باس نه‌کردووه به‌ڵام بابه‌تێکی زۆر گرنگه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان ڕاوێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. پاراستنی چه‌کدارانی داعش له هه‌رێمه‌که گرنگه و ده‌بێت ڕێگه‌یێک هه‌بێ بۆ دادگایی کردنیان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment