موناقەشەی کورد و دیمەشق لە سەر گەنم پەرە دەسێنێت

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی کوردی سووریا ده‌ڵێین ڕێگه‌ ناده‌ن گه‌نمی به‌رهه‌مێنراوی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بگوازرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گه‌نمی سووریا له‌ ناوچه‌کانی باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌رهه‌م دێت که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه‌. به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌ن.

سه‌لمان بردۆ به‌رپرسی ئیداره‌ی کشتوکاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری کوردی سووریا به‌ ڕۆیتێرزی وتووه‌: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خه‌ساری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌ ناوچه‌ی خۆسه‌ری ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌گاته‌ 900 هه‌زار ته‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌و ناوچانه‌ نزیکه‌ی 350 هه‌زار ته‌ن بوو که‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا نزیکه‌ی 100 هه‌زاری ته‌نی کڕیبوو. زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پڕپیتی گه‌نمی سووریا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌دایه‌ و نزیکه‌ی 70 له‌سه‌دی گه‌نمی ئه‌و وڵاته‌ له‌و ناوچانه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

به‌رپرسانی کوردی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی له‌ باکووری سووریا به‌ ڕۆیتێرزیان ڕاگه‌یاندووه‌: به‌رپرسانی ناوچه‌ی خۆسه‌ر بڕیاریان داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابین‌کردنی ئارد و تووی پێویست بۆ کێڵاندنی گه‌نم له‌ ساڵی داهاتوو ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌و ناوچانه‌ بکه‌ن.

ڕۆیتێرز له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌شڵێت: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریاش وه‌ک کورده‌کان پێویستی به‌ گه‌نمی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌یه‌ و ئه‌مساڵیش ناچاره‌ نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ ڕووسیا بکڕێت.

به‌دران چیا کورد به‌رپرسێکی سیاسیی باڵای کوردی سووریا هۆکاری ڕێگرتن له‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد به‌ هه‌مارکردنی گه‌نم بۆ دابین‌کردنی ئازووقه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵ حه‌شیمه‌تی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان وه‌سف ده‌کات و ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ بڕیارێکی ستراتێژیکی کورد ده‌زانێت.

ناوبراو به‌ ڕۆیتێرزی وتووه‌: ئه‌مه‌ بڕیارێکی سیاسی دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نییه‌ به‌ڵکوو بۆ دابین‌کردنی پێداویستیی خه‌ڵکی خۆجێی ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم ده‌کرێت.

ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نمی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا گه‌شه‌یێکی به‌رچاوی بوو‌ به‌ڵام وه‌رزێڕانی ئه‌م ناوچانه‌ بڕیاری کورد بۆ ڕێگرتن له‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم به‌ زه‌ره‌ری خۆیان ده‌بینن چوونکه‌ پێیان وایه‌ ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی ئیمکاناتی پێویستی بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم بۆ سایلۆ و ناوه‌نده‌کانی کڕینی گه‌نم نییه‌ و نیسبه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نرخێکی که‌متر بۆ کڕینی گه‌نم به‌وان ده‌دات.

به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی توانیویه‌تی 21 له‌سه‌دی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌و ناوچانه‌ بکڕێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیتێرز

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46401

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54294

Your Comment

You are replying to: .
captcha