بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدجەواد ئازەری جەهرومی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاتی گەیشتنیدا لەلایەن پارێزگاری کوردستان بەهمەن مورادنیا و نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لە پەلەمانی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی کوردستان و ڕوونوێنی کردن لە پڕۆژەکانی گواستنەوە و تەکنۆلۆژیی زانیاری گەیاندن سەردانی کوردستانی کردووە.
ناوبراو لە سەفەرەکەیدا هەروەها سەردانی کۆمپانیاکانی «کەهرۆبا گوستەر» و ناوەندەکانی گەشەدان بە کەسب و کار لە حەوزەی فاوا، دەکات.
ئازەری جەهرومی پاش سەردانی کردنی کۆگای ICTی پارێزگای کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ستارتاپەکانی حەوزەی فاوا کۆ دەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment