کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له شاری تۆنجه‌لی سه‌ر به دێرسیم ڕووی داوه که برینداربوونی 4 هێزی تورکیای به‌دواوه بوو.
هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا که ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ ده‌ستگیرکردنی گرووپێک له هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی کارشیلاری ناوه‌ندی تۆنجه‌لی ڕێکخستبوو، هێزه‌کانی په‌که‌که‌یان گه‌مارۆ دا و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له نێوانیان هه‌ردوو لا ڕووی دا.
به بۆنه‌ی به‌رکه‌وتنی گوله‌وه چوار هێزی ئه‌منیی تورکیا بریندار بوون که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حکوومی تۆنجه‌لی کران. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی په‌که‌که توانییان له ناوچه‌که هه‌ڵبێن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌وان ده‌ست پێکردووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment