کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2019 ژماره‌یێک له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان ڕووداو، ئاوێنه، ئێن ئاڕتی و... له زاری چه‌ندین سه‌رچاوه که نه‌یانویست ناوه‌کانیان بدرکێندرێت ڕاپۆرتیان دا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو (دووشه‌ممه 12ی 6ی 2019) له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه ته‌قه له مه‌کۆی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی کراوه و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی مه‌کۆی سه‌ره‌کیی گۆڕانه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌کان، له ڕووداوه‌که‌دا یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کانی مه‌کۆی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کوژراوه و له ئێستادا پۆلیس له گردی زه‌رگه‌ته ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کردووه.
ڕووداوه‌که به‌م شێوه‌یه بووه که چه‌ند پۆلیسێکی گرده‌که ویستوویانه بچنه سه‌ربانی نه‌خۆشخانه‌که‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه که به‌رامبه‌ر گرده‌که‌ی نزیک ماڵی کوڕه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فایه و له کاتی چوونیان ده‌نگه ده‌نگ له نێوان پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌که و پۆلیسی گرده‌که ڕووی داوه و به‌هۆیه‌وه ته‌قه کراوه و پاسه‌وانێکی گرده‌که کوژراوه.
تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که نه‌هاتۆته‌ده‌نگ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment