سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاساییی خوارد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی په‌رله‌مانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

کوردپرێس:

کاتژمێر 12:15 خوله‌کی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10-6-2019 په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یێکی ئاسایی ساز کرد که‌ به‌هۆی زۆریی میوانانه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌ هه‌ولێر ساز کرا.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و بووه‌ سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان.

ده‌قی سوێنده‌که‌:

"سوێند بێ به‌ خوای مه‌زن، پارێزگاری له‌ مافه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کان و یه‌کڕیزی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م و ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانم به‌ دروستی و دڵسۆزی ئه‌نجام بده‌م."

یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان ڕاسپاردنی مه‌سروور بارزانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ پێکهێنانی کابینه‌ی نویه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ.

ڕۆژی 28-5-2019 په‌رله‌مانی کوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ئه‌و حزبه‌ بۆ سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان به‌خشی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54218

Your Comment

You are replying to: .
captcha