به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نیکۆل بیلویت وه‌زیری دادی فه‌ڕه‌نسا پڕۆژه‌یێکی له‌باره‌ی پێکهێنانی دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی ئه‌ورووپیی داعش له وڵاتی عێراق خستۆته‌ڕوو که کاردانه‌وه‌ی نوێنه‌ری حیزبه کوردییه‌کانی سووریای به‌دوای خۆیدا هێنا و کۆبوونه‌وه‌یێکیان له قامیشڵۆ ساز کرد و ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایان‌گه‌یاند: دادگه‌یێک که ده‌تانه‌وێت دایبمه‌زرێنن ده‌بێ له ناو سنووره‌کانی سووریا دابمه‌زرێت.
مسته‌فا مه‌شایخ جێگری ئه‌مینداری گشتیی حیزبی یه‌کێتیی دیموکراتی کوردی سووریا ڕای‌گه‌یاند: دامه‌زراندنی دادگه‌یێک بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی ئه‌ورووپیی داعش له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سووریا قبووڵ ناکه‌ین. ده‌بێ دادگه‌که له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له باکوور یان ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست بکرێت و تیرۆریستان له‌و شوێنه‌دا دادگه‌یی بکرێن که تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment