کوردپرێس:
بڕیاره ساڵی دابێ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق به‌ڕێوه بچێت و له‌وباره‌وه عه‌داله‌ت عومه‌ر ڕاوێژكاری ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێویسته ھه‌رێمی كوردستان گوشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی ھاوبه‌ش به‌ڕێوه ببرێن، تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقدا ھاتووه."
ڕاوێژكاری ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "بڕیار بوو دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان ئه‌نجام بدرێت و ساڵی 2007 دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه كه دواتر دواخرا بۆ ساڵی 2017 و ئه‌وكاتیش دواخرا چوونكه كۆتا سه‌رژمێری له عێراق ساڵی 1997 به‌ڕێوه چوو و ئه‌وكات ھێشتا ڕژێمی به‌عس له ده‌سه‌ڵاتدا بوو و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێرییش ھه‌رێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه."
عه‌داله‌ت عومه‌ر له‌باره‌ی ھۆكاری دواخستنی سه‌رژمێری له عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ڕاستییێک ھه‌یه په‌یوه‌ست به دواخستنی سه‌رژمێریی گشتی و پێموایه تاكه ھۆكار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له دوای نه‌مانی ڕژێمی به‌عس و پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌رده‌می ڕژێم ده‌ركرابوون یان ڕاگوێزرابوون، كه ڕژێم نه‌ما گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانیان و به‌غدا ئه‌وه‌ی به بارگرانی زانی چوونكه ڕێژه‌ی كورد له ھه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا به‌رز بووه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش نه‌یانویست سه‌رژمێری بكه‌ن."
ناوبراو گوتیشی: "له كاتێكدا خه‌ڵكی گه‌ڕابوونه‌وه و ھه‌موویان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه بوون به‌ڵام به‌غدا ئه‌وه‌ی پێ قبووڵ نه‌كرا ڕێژه‌ی كورد زیاد بێت و من پێموایه ماوه‌یێكی زۆری ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ھه‌موو كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ھه‌نگاوی سه‌ره‌كی بنرێن و ھاوسه‌نگی له ئیداره‌دانی ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق په‌یڕه‌و بكرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment