بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیاز حەمید سیاسەتوان و چاودێری سووریی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا بە هەموو هێز و توانایەوە هێرشی کردۆتە سەر باکووری عێراق و بەکەڵک وەرگرتن لە دەزگای هەواڵگریی خۆی لە ناوچەکە بشێوە دەنێتەوە. دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەو ناوچەیەدا دەسەڵاتیان هەیە و بەنیازن ناوچەکە بەتەواوی کونترۆڵ بکەن.
ئەم سیاسەتوانە دەڵێت: پارتی دیموکراتیش هەموو داواکارییەکانی دەزگای میت جێبەجێ دەکات. هەروەها تورکیا دەیهەوێت میلیشیاکان لە ئیدلیبەوە بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە. بۆیەش خەریکی چۆڵ کردنی ناوچەکەیە، ئەمەش بەشێک لە پڕۆژەی داگیر کارییە و پارتیش پشتگیری لێدەکات.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە چالاکیی دەزگای میتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دا و وتی: نموونەی ئاشکرای ئەم پرسە لە هەولێر دەبینرێت. تورکیا لە ناوەندەکانی ئاسایش و هەواڵگریی هەولێر نیمچە حکوومەتی دروست کردووە. ڕاستییەکەی ئەمەیە کە تورکیا دەیهەوێت ئەوەی لە عەفرین کردی لە هەرێمیش ئەنجامی بدات.
نیاز حەمید وتیشی حکوومەتی ناوەندیی عێراقیش هەمبەر هێرشەکانی تورکیا ئیرادە نیشان نادات و عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح لە سەردانەکەیاندا بۆ تورکیا ڕێککەوتن کە هەمبەر هێرشەکان بێدەنگ بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment