جیهان نیگەرانی پاشهاتەکانی تەواو کردنی بەنداوی ئیلیسۆ-یە

بەشی جیهان- لەسەروبەندی تەواو کردنی قۆناخی کۆتایی بەنداوی ئیلیسۆ لە تورکیا، نیگەرانییەکان لەبارەی پاشهاتەکانی ئەو پڕۆژەیە بەتایبەت لەسەر ژیانی کوردەکان لە عێراق و تورکیا و سووریا زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی تورکیا لەژێر ناوی پڕۆژەی گاپ هەوڵی جێبەجێ کردنی چەندین پڕۆژەی گەورەی داوە لەوان بەنداوی گەورەی ئیلیسۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات. تورکیا ڕایگەیاندووە ئامانج لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دابین کردنی بەشێکی گەورەی کارەبای پێویستی وڵات و هەروەها ئاودێریی کێڵگە کشتوکاڵییەکانە و ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە دەگۆڕێت.

بەڵام بەئاوڕدانەوە لە هۆشداریی کارناسانی بواری فەرهەنگی و هەرێمی لەبارەی پاشهاتەکانی دروست کردنی ئەم بەنداوە موناقشەی زۆر لەسەر پڕۆژەکە هەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئاوگیریی کۆتایی بەنداوی ئیلیسۆ حوزەیرانی 2019 دەستپێدەکات و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی.

هەفتەنامەی ئینگلیزی زمانی ئەهرام ویکلی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایدەگەیێنێت پڕۆسەی ئاوگیریی بەنداوی ئیلیسۆ نیگەرانیی زۆری لە ئەورووپا و عێراق لێکەوتۆتەوە.

گرینگترین کاریگەریی دروست کردنی ئەم بەنداوە کەم بوونەوەی ئاوی دیجلەیە و لە ئەنجامدا بێ ڕەونەق بوونی بەشی کشتوکاڵی وەرزێرانی عێراقە، بەرپرسانی عێراقی هەوڵیانداوە تورکیا لەو بڕیارە پاشگەز کەنەوە بەڵام تورکیا متمانەی داوە کە بە ڕێژەی پێویست ئاو دەگاتە عێراق.

گۆڤاری بیزێنس ئینسایدر دەنووسێت یەک لە پاشهاتەکانی دروست کردنی بەنداوی ئیلیسۆ نوقماوبوونی شاری کوردنشینی حەسەن کیف-ە کە مێژووەکەی بۆ 12000 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و پاش ئەو شارە گوندەکانی دەڤەری ئەم ناوچە مێژووییە یەک لەدوای یەک ژێرئاو دەکەون و نزیک لە 70000 حەشیمەتی ناوچەکە ئاوارە دەبن.

ئریجان ئیبوغا چالاکی کۆمەڵایەتیی لە تورکیا کە دژی پڕۆژەکەیە هۆشداری داوە ئەم بابەتە نەک هەر نیگەرانیی ئەورووپای لێکەوتووەتەوە بەڵکوو کاریگەریی لەسەر ژیانی هەزارن کەس لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و عێراق دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54179

Your Comment

You are replying to: .
captcha