کوردپرێس:
ژماره‌یێک زانای ئه‌مریكی و ئوسترالی و ئه‌ورووپی له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یێكی زۆر و به‌رده‌وام ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن له چالاكییه هزرییه‌كاندا لاوازترن و به ئاسانی یادگه‌یان په‌رت ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا سه‌دان به‌شداربوو تاقیكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و ژیریان ئه‌نجام داوه و دواتریش پشكنینی مێشكیان بۆ كراوه، پاش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه كۆتایی هاتووه ئه‌نجامه‌كه‌یان له ڕۆژنامه‌ی " World Psychiatry" بڵاو كردووه‌ته‌وه.
جۆزێف فیرس ئه‌و زانایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه بووه ده‌ڵێت: "ئه‌و زانیاری و ئاگاداركردنه‌وه بێسنوورانهی كه له ئینته‌رنێته‌وه به‌رده‌سته ده‌بێته هۆی په‌رتبوونی ئاگایی و هزری به‌كارهێنه‌رانی، ئه‌وه‌ش واده‌كات نه‌توانین به ته‌واوه‌تی هزرمان له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌ت چڕ بكه‌ینه‌وه."
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "له كاتێكدا ده‌توانین به شێوه‌یێكی ئاسان و هه‌ر كاتێک بمانه‌وێت زانیارییه پێویسته‌كان له ئینته‌رنێته‌وه وه‌ربگرین، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی به‌شی خه‌زنكردنی زانیاریی مێشک دروست ده‌كات و ئه‌و هه‌سته ده‌به‌خشێت كه پێویست ناكات زانیارییه‌كان له یادماندا بمێننه‌وه".
ئه‌و زانایانه ده‌شڵێت: "ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌یێكی مه‌ترسیداره كه پیشانی ده‌دات نه‌وه‌كانی ئینته‌رنێت به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه زیانێكی زۆریان پێده‌گات و دابڕینیان له‌و داهێنانه كێشه‌یێكی گه‌وره دروست ده‌كات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment