بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردپرێس ئایدن مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاندووە یه‌ک بوونی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری پێكردنی پێكهاته‌كانیش له‌و كابینه‌یه‌دا، ئێمه‌ش وه‌كوو لایه‌نه توركمانه‌كانیش ته‌ئكید له‌به‌شداری پێكردنی پێكهاته‌كان و به‌تایبه‌ت توركمانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: "تائێستا به‌فه‌رمی هیچ به‌ڵێنێک به پێكهاته‌كان نه‌دراوه بۆ چۆنێتی به‌شداری پێكردنیان له كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێم به‌ڵام چاوه‌ڕوانی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و راسپاردنی كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و دواتر سه‌ردانی پێكهتاكان بكرێت".
ئایدن مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان داواشی كرد "له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم پشكی پێكهاته‌كان و به‌تایبه‌ت توركمانه‌كان دیاری بكرێت بۆ پۆسته سیادی و خزمه‌تگوزاریه‌كان، هه‌روه‌ها له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌شداریمان پێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌كان بكه‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment