بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن دەرمان جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاندووە: "لەئێستادا بازرگانی كردنی نەوت و چیمەنتۆ و شیش و چەندین جۆری دیكە لەنێوان پەكەكە و پارتی لە سنووری دەروازەی وەلید كە نزیكەی شەش كیلۆمەتر لەدەروازەی سحێلاوە دورە دەستی پێكردوە".
ئەو بەرپرسەی یەكێتی زانیاری وردی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان پارتی و پەكەكە ئاشكراكرد و وتی: "ئەو دوو حزبە لە ڕاگەیاندنەكان و بەئاشكرا دژایەتی یەكتر دەكەن، بەڵام بەنهێنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوانیاندا هەیە."
ناوبراو ئەوەشی وت: "لەگوندی میران كە دەكەوێتە سنووری نێوان سووریا و عێراقەوە، ڕۆژانە و بەبەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێت، ئێستاش ئەو بازرگانییە ڕووی لەزیادبوون كردووە، بەڵام بەنهێنی دەكرێت و دوورە لەچاوی كامێراوە".
حسێن دەرمان باس لەوەش دەكات کە زۆرجار دەروازەی سێماڵكا بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەكانی پارتی بەرامبەر بەڕۆژئاوا دادەخرێت، بەڵام هیچ كاتێک بەهۆی پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندییە ئابوورییەكانیان، دەروازەی وەلید كە لەگوندی میرانە و دەروازەیێكی بەرفراوانە و هیچی كەمتر نییە لەڕووی قەبارە و فراوانیەوە لە دەروازە سنوورییەكانی دیكەی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی توركیا و ئێران ئەنجام دەدرێت داناخرێت و بەردەوامی هەیە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment