بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قغری السمرمد یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی بە سۆمەرییە نیوزى ڕایگەیاند: کە عەبدوڵا فەرحان ناسراو بە ئەبوو موسلیمی عێراقی لە بیابانی جەزیرە لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراق لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنباردا کوژراوە.
سمرمد ئاماژەى بەوەکردووە ئەبوو موسلیمی عێراقی لە ئەنجام ئۆپەڕاسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی کە بەدوای چەند تیرۆریستێک لەناوچەی "الدولاب" شاری "هیت" لە ڕۆژئاوای ئەنباردا بوون، کوژراوە.
بەووتەی فەرماندەکەی حەشدی شەعبی ئەم ئۆپەڕاسیۆنە پاش ئۆپەڕاسیۆنێکی وردی هەواڵگریی و شوێن پێهەڵگرتن بەدوای ئەم چەکدارانەدا کەبەرەو تونیلێک لە الدولابدا هەڵاتبوون، ئەنجامدرا و بەگشتیش حەوت چەکداری داعش لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا کوژران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment