هەرێم مۆڵەت بە ‌ژن و كچه‌ كورده‌كانی‌ ناو داعش دەدات بگەڕێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌رێمی كوردستان ده‌رگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كچ و ژنه‌ كورده‌كانی ناو گروپی تیرۆریستیی داعش دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاڤگه‌ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤی هه‌رێم بە SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژن و كچه‌كانی ناو داعش بۆ یاسا به‌جێ ده‌هێڵدرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤی هه‌رێم وتیشی‌:"یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریش له ‌هه‌رێمی كوردستاندا ئێستا كه‌ ماوه‌كه‌ی درێژ كراوه‌ته‌وه ‌و كاری پێده‌كرێت و ڕێگه‌چاره‌ی بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاریكردوه‌.

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگری هه‌مان بۆچوونی تیرۆریستانی داعش ناوبراو وتیشی: ڕه‌نگه‌ لێره‌و له‌وێ بیروبۆچوونێكی وا هه‌بووبێت به‌تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، به‌ڵام یاسا له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌س تاوانبار ناكات.

تاڤگه‌ عومه‌ر ئاشكراشی ده‌كات: "له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كردارێكی تاوانكاری هه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و كچ و ژنانه‌وه‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ به‌گوێره‌ی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ هیچ كه‌یسێكی له‌و بابه‌ته‌ نه‌هاتۆته‌ی لای‌ ئێمه‌.

سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی به‌رامبه‌ر به‌گێڕانه‌وی كچ و ژنه‌ كورده‌كان كه‌ بوونه‌ته‌ خێزانی‌ داعش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی مافی مرۆڤ تاڤگه‌ عومه‌ر وتی: "ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وه‌ک پۆلیس و ئاسایش به‌رده‌وام چاودێری ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر جموجوڵێكی تێكده‌رانه‌یان هه‌بێت له‌و شوێنانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن، ڕێكاری تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر.

تاڤگه‌ عومه‌ر ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه‌ "ژماره‌یێكی دروستی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی چوونه‌ته‌ ناو داعش له‌به‌رده‌ستیان هه‌بێت، به‌رده‌وام ژماره‌كه‌ له‌ گۆڕاندایه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردووشدا ژماره‌یێک چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن سووریاوه‌ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كرانه‌وه‌، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54129

Your Comment

You are replying to: .
captcha