کوردپرێس:
نووسینگه‌ى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کرد که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2019 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق به سه‌رۆکایه‌تیى عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئاماده‌بوونی پارێزگارى که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاکه کۆ بووه‌وه که تێیدا دۆخى که‌رکووک له هه‌موو لایه‌نه‌کانى کارگێڕى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى تاوتوێ کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ڕای‌گه‌یاند: دۆخى که‌رکووک له ژێر کۆنترۆڵدایه سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌ستوه‌ردان و ئاسته‌نگییه‌کان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به پێویستى داده‌نێت دۆخى ئه‌منیى که‌رکووک چاره‌سه‌ر بکرێت و هه‌وڵه سیاسییه‌کان و هاوکاریی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به‌هێز بکرێت بێ دوورخستنه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێک له عێراقێکى یه‌کگرتوو و به‌ڕێوه‌بردنێکى یه‌کگرتووى نیشتمانی.
عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌شڵێت: "ده‌بێت یاسا له که‌رکووک به‌هێز بکرێت و هێزه چه‌کداره‌کان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان به ئه‌رکى خۆیان هه‌ڵسن و هیچ لێدوانێکیش نه‌درێت که خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیریی پارێزگاکه ناکات".
سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که داعش تاکه دوژمنه و پێویسته له ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌کانى به‌رده‌وام بن و ڕاشی‌گه‌یاند: فره‌چه‌شنى پارێزگاى که‌رکووک و ده‌ستوه‌دانى ده‌ره‌کى پێویستى به هاوکاریى نێوان حکوومه‌تى فیدراڵى و حکوومه‌تى خۆجێیى و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه و پێویسته به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا بخرێته سه‌رووى هه‌موویه‌وه و یه‌کێتى نیشتمانى بپارێزرێت و خزمه‌تى هه‌موو پێکهاته‌کان بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment