وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی‌ هەڵبژاردنی‌ وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بەبۆنەی‌ هەڵبژاردنی‌ وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرک و كاری نوێیدا بۆ خواست.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مایک پۆمپیۆ جەختی لە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.

هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر تۆكمە بكرێن و كێشەكانی نێوانیان بە رێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی تەلەفۆنی و پیرۆزباییی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای كرد و بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێم و عێراقی لە هەموو بوارەكاندا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدای بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ، دووپات كردەوە.

سێشەممەی‌ رابردوو نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بە 68 دەنگی‌ پەرلەمانتارانی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان وەک سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان هەڵبژێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54089

Your Comment

You are replying to: .
captcha