ناهاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانه‌

به‌شی جیهان- فه‌رمانده‌یێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور له‌ باکووری عێراق هۆشداری ده‌دات که‌ ناهاوئاهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌شێکی زۆر له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان له‌وان ده‌وروبه‌ری که‌رکووک کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌ندێک هه‌واڵ له‌باره‌ی چالاکیی گرووپگه‌لێکی بچووک له‌ داعش له‌ ده‌وروبه‌ری که‌رکووک و ناوچه‌ی مه‌خموور بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. ته‌نانه‌ت داعش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا به‌روبووم و ده‌غڵودانی جووتیارانی ئه‌و ناوچانه‌ی سووتاندووه‌.

سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور به‌ ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندووه‌: ناهه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م ناهه‌ماهه‌نگییه‌ درێژه‌ی ببێت ئه‌وا چالاکییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێت.

ناوبراو ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ وه‌ک هێزه‌کانی دیکه‌ی که‌ره‌سته‌ و مووچه‌ی پێویست بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ نانێرێت که‌واته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ئیمکاناتی پێویستی بۆ ده‌رکردنی داعش له‌ ناوچه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌کان نییه‌.

دیسانه‌وه‌ سیروان بارزانی ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبری 2017 -که‌ سوپای عێراق هێزی کوردی له‌ ناوچه‌ی جێناکۆک ده‌رکرد- ڕێگه‌ نادات هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدرێت ئه‌وان ده‌توانن وه‌ک پێشوو ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ دابین بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54075

Your Comment

You are replying to: .
captcha