بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسەكەی سەركردایەتی پۆلیسی كەركووک دەڵێت دەستیان بە هەندێک تۆماری ڤیدیۆی چاودێری گەیشتووە، تێیدا ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتای رەنگ سپی دەردەكەوێت، لە دواوە چەندان سەبەتەی زبڵدانی گەورەی هەڵگرتبوو، هەر ئەوانەش بوون لە كەركووک تەقینەوە.
سەرچاوەكە كە قسەی بۆ "عەرەبی جەدید"ی لەندەنی كردووە، گوتی "مادەی تەقینەوەكان لەناو سەبەتەی زبڵەكان دانرا بوون و لە كەركووكدا بڵاویان كردنەوە، بۆیە جگە لەو شەش تەقینەوەیە، ئەوا هێزە تەناهییەكان دوو هەوڵی تری تەقینەوەیان پووچەڵ كردەوە كە ئەوانیش لەناو سەبەتەی زبڵ بوون".
زیاتر گوتی "ئۆتۆمبێلەكە دوو ژمارەی لای پۆلیس هەیە و جێگیرە، هەوڵی ئاشكراكردنی ژمارەكانی تر دەدەین، گومانیش دەكەین ئۆتۆمبێلەكە كەركووكی جێهێشتبێت".
جێی باسە شەوی پێنجشەمی رابردوو شەش تەقینەوە كەركووكیان هەژاند و بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێ كەوتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment