به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆکتای یێڵدیریم جێگری حیزبی وه‌ته‌نی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له بۆمبنانهوهی ئه‌مدواییه‌ی که‌رکووک کرد و گوتی: ئه‌م هێرشه ئه‌نجامی زنجیرهستراتێژییێکی درێژخایه‌ن بوو که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له باکووری عێراق هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به دیداری مانگی ئه‌یپڕێڵی بارزانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق دا و ڕایگه‌یاند: ئامانج له دیداره‌که ڕاده‌ستکردنی به‌رپرسیارێتیی ئه‌منیی ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌وان که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستان بوو چوونکه پێشتر به هاوکاریی ئێران- تورکیا- عێراق هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها له شه‌وێکدا هێزه‌کانی بارزانی و ئه‌مریکایان له که‌رکووک بردبووهدهرهوه. له ئێستادا جارێکی‌تر بارزانی ده‌یهه‌وێت کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که بگرێته‌ده‌ست و له لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی کردبوو که "تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه نه‌بین ئاسایش له که‌رکووک جێگیر نابێت."
یێڵدیریم ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هێرشی که‌رکووک وه‌ڵامێک بۆ هاوکارییه‌کانی تورکیا- ئێران- ڕووسیا بوو و ڕایده‌گه‌یێنێت: هاوکات له‌گه‌ڵ چوونی تورکیا بۆ خواکۆرک هێرشی تیرۆریستی له 7 ناوچه‌ی که‌رکووک ئه‌نجام درا. ئه‌مه بۆمبی ئه‌مریکا دژی ئۆپه‌راسیۆنی خواکۆرکه که له که‌رکووکه‌وه ته‌قێندراوه. ئه‌م بۆمبنانه‌وه کاردانه‌وه‌یێک بوو هه‌مبه‌ر بابه‌تی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400، هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران و ئۆپه‌راسیۆنی خواکۆرک له‌لایه‌ن هێزی چه‌کداری تورکیاوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment