فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک داعش به‌ به‌رپرسی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی که‌رکووک ده‌زانێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی که‌رکووک ڕایگه‌یاند: ڕێکخراوى داعش له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌کانى که‌رکووکه‌وه‌یه‌.

کوردپرێس:

سه‌عد حه‌ربییه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌ی سێ ڕۆژه له باشووری كه‌ركووک ده‌ستیان پێكردووه بۆ سه‌ر داعش، چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه له هاووڵاتییانى شاری كه‌ركووک بكه‌نه‌وه.

ناوبراو وتیشى: داعش ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان خۆی ڕابگرێت و چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن بتوانن ئاسایشی شاری كه‌ركووک تێكبده‌ن.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی که‌رکووک ڕاشی‌گه‌یاند: رێكخراوه‌كه به دانانی بۆمب له ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاک و كه‌نار ڕێگاكان ده‌یه‌وێت هاووڵاتییان بكاته ئامانج.

سه‌عد حه‌ربیه‌ باسى له‌وه‌ش کرد: بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه نه‌بنه‌وه تاكوو جه‌ژن به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی چڕوپڕ پلانی ئه‌منی تایبه‌تیان ئاماده كردووه و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو شار له ئاماده‌باشیدان.

شایانی باسه‌؛ شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى به‌غداد له‌ که‌رکووک ڕوویان دا که‌ به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمیییه‌کانیش تا ئێستا شه‌ش هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 19ى دیکه‌ش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54046

Your Comment

You are replying to: .
captcha