کوردپرێس:
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به‌رده‌وام له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگه نه‌وتییه‌کان به‌تایبه‌ت له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان وه‌ک که‌رکووک موناقەشهیان کردووه.
گۆڤاری به‌ناوبانگی ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت له ڕاپۆرتێکدا باس له به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکووک له دادگه‌یێکی که‌رکووک ده‌کات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمله.
ئه‌و گۆڤاره زیاتر ده‌نووسێت: کێڵگه‌ی گه‌وره‌ی خۆرمله به‌شێک له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووکه که نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کات.
کۆمپانیای نه‌وتی باکوور که کۆنتڕۆڵی کێڵگه نه‌وتی و گازییه‌کانی باکووری عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه سکاڵایێکی دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دادگه‌ی که‌رکووک به‌رز کردۆته‌وه و به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌و کاره‌ی کۆمپانیای نه‌وتی باکووری پشتڕاست کردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کۆمپانیای نه‌وتی باکوور داوای له دادگا کردووه هه‌ولێر ناچار بکات کێڵگه‌ی نه‌وتیی خۆرمله ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق بکات.
سه‌نته‌ری ڤوود مه‌کنزی له به‌ریتانیا ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له کێڵگه‌ی نه‌وتی خۆرمله بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و کێڵگه‌یه -به له‌به‌رچاوگرتنی گه‌شه‌کردنی له ساڵی 2018 له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه- 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت خه‌ملێندراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment