عەبادی دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی حزبی دەعوە كێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، لە سەرجەم پێگە باڵاكانی حزبی دەعوە دەكشێتەوە، داواشی كردووە دوبارە پەیكەری پێكهاتەی حزبەكە نوێ بكرێتەوە.

کوردپرێس:

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و حزبی دعوە كە لە هەمانكاتدا سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراقە، لە نامەیەكیدا كە ئاراستەی حزبەكەی كردوە رایگەیاند "هیچ ئەزمونێكی سیاسی وكۆمەڵایەتی نیە كە بێتاوان بێت، گرنگ ئەوەیە لەكاتی هەڵەكردندا پاشەكشە بكەیت و چاكسازی ئەنجامبدەیت، گرنگتریش لەوە پێداگیریە لەسەر هۆشیاری و پلاندانان و پابەندبون بە یاساكانی بەرپرسیاریەتی و ئامادەباشی".

عەبادی دوای روونكردنەوە و دووپاتكردنەوەی روانگە و بنەماكانی حزبی دەعوە، لە نامەكەیدا داوای لە ئەندامانی كردووە دوبارە بە سیاسەتی گوفتار و پێگەی حزبەكەیاندا بچنەوە و نوسیویەتی "داوادەكەم پێداچونەوەیەكی رەخنەگرانە و نوێخوازی لە گوفتار و پەیكەری حزبەكەدا ئەنجامبدرێت و خواستی هەرەوەزی و هاوئاهەنگی لەنێوان ئەندامانیدا هەبێت".

لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا عەبادی دەڵێت "داوا دەكەم خوێنی نوێ بكرێتە ناو سەرجەم جومگەكانی (دەعوە)، بە تایبەتی سەركردەكانی"، نووسیویشیەتی "لەو چوارچێوەیەدا دەستلەكاركێشانەوە و پاشەكشەكردنم لە سەرجەم پێگە سەركردایەتیەكانی حزبی دەعوە رادەگەیەنم و بۆ خزمەتكردنی كاراونەكە وەك سەربازێك دەمێنمەوە".

حزبی دەعوە بە سەرۆكایەتیی حەیدەر عەبادی، لە ساڵی 2006 سەرۆكایەتی حكومەتی عێراقی گرتەدەست و تا ساڵی 2018 بەوشێوەیە بەرداەومبو، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە مانگی ئازار-ی رابردودا، حزبەكەی عەبادی پاشەكشەی كرد و عادل عبەدومەهدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق-ی وەرگرت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 54039

Your Comment

You are replying to: .
captcha