کوردپرێس:
حامی ئاكسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند "هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-400 دەكەن لەلایەن توركیاوە لەسەر خواستی ئەمریكا، دوورن لەراستییەوە".
ئاكسۆی رایگەیاند: "هەموو ئەو هەواڵانەی لە رۆژانی دواییدا باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-400 دەكەن لەلایەن توركیاوە لەسەر خواستی ئەمریكا، دوورن لەراستییەوە. قۆناغی وەرگرتنی ئێس-400 ەكان لە رووسیا وەك ئەوەی پلانی بۆ دارێژراوە بەڕێوەدەچێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەربارەی نیگەرانییەكانی ئەمریكا لەسەر سیستەمی ئێس-400 كە دەكرێت زیان بە سیستەمەكانی ئێف35 بگەیەنێت، جەختی لەوە كردەوە كە خواستی ئێمە بۆ پێكهێنانی لێژنەیێكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسە، تا ئێستاش بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment