کوردپرێس:
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3-6-2019 کە دەکاتە 29ـی رەمەزان، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەت لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا دەبن و دوای نوێژی مەغریب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایدەگەیەنن کە چواری حوزەیران یان پێنجی حوزەیران جەژنی رەمەزانە".
نەبەز ئیسماعیل گوتیشی "ئێوارەی سێی حوزەیران ئەگەر مانگ بیندرا، ئەوا رۆژی سێشەممە کە دەکاتە چواری حوزەيران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت. ئەگەر بە هەر هۆکارێکیش مانگ نەبیندرا، پێنجی حوزەيران دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".
ئەمە لە کاتێکدایە كۆمەڵەی فەلەكناسیی سعوودیە دەڵێت، مانگ لە ئێوارەی رۆژی سێشەمە، چواری حوزەیران كە دەكاتە 30مین رۆژی مانگی رەمەزان بە ئاسانی دەبیندرێت، هەروەها 24 دامەزراوەی تایبەت بە بینینی مانگ پێیان وایە رۆژی دووشەممە لە كیشوەرەكانی ئوسترالیا، ئاسیا، ئەفریقیا و ئەوروپا مانگ نابیندرێت.
جەژنی رەمەزان لەیەكەم رۆژی مانگی شەوال دەست پێدەكات، دوای تەواوبوونی رۆژەكانی مانگی رەمەزان، بۆ دیاریكردنیشی پشت بە بینینی مانگ دەبەسترێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment