بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی جووتیاراندا هاتووه، "له درێژه‌ی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ده‌غڵ و دانی جووتیاران، جارێكی دیكه به شێوه‌یێكی بێباكانه گروپێكی چه‌كداری گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی گوندی حه‌فته‌غاریان له سنووری داقووق سووتاند".
یه‌كێتی جووتیارانی كوردستان هۆكاری ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستكراوه‌ن و رێگه‌یان پێ دراوه و تا ئێستا هیچ رێككارێكی یاسایی و كرده‌یی به‌رامبه‌ریان نه‌گیراوه‌ته به‌ر".
یه‌كێتی جووتیاران جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه ببێته‌وه، نه‌ک جووتیاران و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه "سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیاران یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و گه‌یاندنی زیان به ئابووری عێراق به‌گشتی و پارێزگای كه‌ركووک به‌تایبه‌ت، به‌رپرسیارێتی كۆی ئه‌و تاوانانه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵ، كه به ئاشكرا چاوپۆشی له ته‌عریب كردنی ناوچه‌كه ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات "به درێژایی مێژوو تاوانی هاوشێوه به‌رامبه‌ر جووتیاران و خاک و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام دراون و پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی ئه‌و كرده‌وانه له ئه‌ستۆ بگرێت و جووتیارانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كێتی گشتی جووتیارانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕین و داواش له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بكه‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment