سەرجەم دەستگیرکراوانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئازادكران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سەرجەم تۆمەتبارانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پەیوەندیدار بە دۆسێی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بە كەفالەت ئازادكران.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە دادگای سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەی تەواو و پێویستی كرد لە دۆسیەكەدا، دادوەری لێكۆڵینەوە گەیشتە ئەو بڕوایەی بەبارمتە ئازادكردنی تۆمەتباران زیانی بۆ رەوتی لێكۆڵینەوە نابێت، بۆیە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-5-2019 بڕیاری دا بە ئازادكردنی سەرجەم تۆمەتباران لە هەموو كەیسەكانیاندا بە بارمتەی دارایی تا رۆژی دادگایی كردنیان.

ماوەی 15 رۆژە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراوە و تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی هۆیەكانی پەیوەندی دراوەتەپاڵ.

پێش ئەویش، ژمارەیێک ئەندامی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر خراپ بەكارهێنانی هۆیەكانی پەیوەندی و بەڕێوەبردنی پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی و زیانگەیاندن بە كەسایەتی ژمارەیێک رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار دەستگیركرابوون و ئەمڕۆ سەرجەمیان بە كەفالەت ئازادكراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54023

Your Comment

You are replying to: .
captcha