به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی زایینی ڕاگه‌یێندرا که پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که توانیویانه پاش 8 ساڵ چاویان به ناوبراو بکه‌وێت. ئۆجه‌لان له دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا دوو په‌یامی بۆ کوردی تورکیا و سووریا نارد که له ئه‌نجامدا کۆتاییهاتن به مانگرتنی بێسنووری چالاکوانانی لێکه‌وته‌وه که له ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان ئه‌و چالاکییه‌یان ده‌ست پێ‌کردبوو.
خوێندنه‌وه‌یێکی زۆر له‌سه‌ر مه‌به‌ستی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان ئه‌نجام دراوه که زۆربه‌یان ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌لقۆستنه‌وه‌ی سیاسی و شه‌خسی له بابه‌ته‌که ده‌که‌ن.
فه‌یسه‌ڵ ئهلیافای شرۆڤه‌کاری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له شرۆڤه‌ی خۆیدا که له ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی ئینگلیزی زمانی نه‌شناڵ بڵاو کراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: مۆڵه‌تدان به ئۆجه‌لان بۆ ناردنی په‌یام له زیندان ئه‌ویش پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ -که ده‌نگی کورد ڕۆڵێکی چاره‌نووسسازی تێدا هه‌یه- باس له داڕشتنی پیلانێکی سیاسی ده‌کات.
پێشتر جه‌یمز کری کارناسی کاروباری تورکیا به کوردپرێسی ڕاگه‌یاندبوو نه‌رمی نواندنی ئه‌ردۆغان بۆ ڕازیبوون به دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان په‌یوه‌ندی به ڕاکێشانی ده‌نگی کورده‌وه هه‌یه پاش شکسته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان هه‌ر بۆیه فه‌یسه‌ڵ ئهلیافایش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌وڵی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌نگی کورده‌کان بۆ خۆی ڕابکێشێت و شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ دووباره به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کارناسه په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ کوردی به ژیرانه وه‌سف کردووه و ڕایگه‌یاندووه: ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له په‌یامه‌که‌یدا به وردبینییه‌وه وشه‌کانی به‌کار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی لانیکه‌م بهڕێوهبهرایهتییێکی خۆسه‌ری باکووری سووریای بۆ کورد به‌دواوه بێت چوونکه ناوبراو له‌سه‌ر نزیکبوونه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی نیگه‌رانیی ئه‌منیی تورکیا ته‌ئکیدی کردووه به‌ڵام له په‌یامه‌که‌دا به ئاشکرا زه‌رووره‌تی نه‌بوونی کوردی سووریا له سنووره‌کانی تورکیا دێته پێش چاو.
کارناسهکهی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به شکستی حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و ئیئتیلافی ناوبراو له‌گه‌ڵ حیزبی ڕاستڕه‌وی توندئاژۆی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له هه‌ندێک شار له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه ده‌کات و پێشی وایه هاوپه‌یمانێتیی نێوان AKP-MHP درزی تێکه‌وتووه و هاکا ئه‌م درزه زیاتر بێته‌وه به‌م بۆنه‌وه ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات خۆی به کورده‌کان نزیک بکاته‌وه.
ناوبراو نه‌رمی نواندنی ئه‌ردۆغان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه نیسبه‌ت به پرسی کورد له پڕۆسه‌ی ئاشتیی پێش ساڵی 2015 و لێکه‌وته ئه‌رێنییه‌کانی ئه‌و بابه‌ته له‌وان مۆڵه‌تدان به کورد بۆ فێربوونی زمانی کورد و چالاکی سیاسی و پێشی وایه ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت به نه‌رمینواندن نیسبه‌ت به پرسی کورد جارێکی دیکه ئه‌و ڕێبازه تاقی بکاته‌وه.
ئه‌م کارناسه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مۆڵه‌تدان به ناردنی په‌یام له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه به قۆماری ئه‌ردۆغان وه‌سف ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بتوانێت ده‌نگی کورد بۆ خۆی ڕابکێشێت و دووباره شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ده‌سته‌وه بگرێت ئه‌وا پاشهاتێکی ئه‌رێنی بۆ کورد به‌دواوه ده‌بێت و مومکینه ئه‌ردۆغان هه‌ندێک هه‌ڤیازی سیاسی به کورد بدات و نهرمییێکی زیاتر هه‌مبه‌ر کوردی سووریا بنوێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ده‌توانێت ده‌نگی ئه‌رێنیی گریمانه‌کراوی کورد بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی گشتیی ساڵی 2023 به‌کار بهێنێت و له ئێستادا پلان بۆ ئاراسته‌کردنی هه‌ندێک ستراتێژی له‌وباره‌وه داده‌ڕێژێت.
ناوبراو هۆشداریش ده‌دات که ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ شکست بخوات مومکینه ڕێگایێکیتر له به‌رانبه‌ر کورد بگرێته‌به‌ر.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46084
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment