کوردپرێس:
سێیه‌م جاره ئێران و هه‌رێم زیندانییه‌کانیان ده‌گۆڕنه‌وه و له‌مدواییه‌دا له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه وه‌فدێکی ئێران و هه‌رێمی کوردستان زیندانییانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کرد یه‌عنی هه‌رێم 20 زیندانی ڕاده‌ست ده‌کاته‌وه و پێنج زیندانیش وه‌رده‌گرێته‌وه.
تاکوو ئێستا 130 زیندانی ڕاده‌ستی ئێران کراونه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ردا 16 زیندانیی کوردیش ڕاده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێم کراونه‌ته‌وه.
زیندانییه ئێرانییه‌کان به تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره قورسه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه و سزایان به سه‌ردا سه‌پێنراوه و زیندانییه کورده‌کانیش به تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی کهول ده‌ستگیر کراون و سزا دراون.
زیندانییه ئێرانییه‌کان له زیندانه‌کانی هه‌رێم ماوه‌ی دوو بۆ پێنج ساڵ له زیندان بوون و بڕیاره له‌مه‌ودوا زیندانییه‌کان به‌پێی یاسا ناوخۆیییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment