به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایده‌گه‌یێنن: له ماوه‌ی شه‌ڕی دوو ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ داعش توانیویانه 10 هه‌زار چه‌کداری داعش و خێزانه‌کانیان ده‌ستگیر بکه‌ن و له هه‌ندێک که‌مپدا زیندانی کراون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان که چه‌کداری بیانیی داعشن ڕاده‌ستی وڵاته‌کانیان بکرێنه‌وه.
به‌رپرسانی کوردی سووریا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسایان ڕاگه‌یاندووه: ڕۆژی چوارشه‌ممه 29ی ئایاری 2019 نزیکه‌ی 148 ژن و منداڵی سه‌ر به داعشیان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئۆزبه‌کستانی له سووریا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای بنکه‌ی ئاسمانیی ڕووسیا له سووریا ڕه‌وانه‌ی ئۆزبه‌کستان بکرێنه‌وه.
که‌ماڵ عاکف به‌رپرسێکی کوردی سووریا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه: به‌رپرسانی کورد ده‌یانهه‌وێت سه‌رجه‌م چه‌کدارانی بیانیی داعش و خێزانه‌کانیان بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێننه‌وه هه‌ر بۆیه بڕیاره 300 ژن و منداڵی سه‌ر به ئه‌ندامانی ئۆزبه‌کی داعش بۆ وڵاتی ئۆزبه‌کستان بگه‌ڕێننه‌وه.
که‌ناڵی ئێس بی ئێسیش ڕاپۆرتی دا قازاخستان 231 هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته‌ی له سووریاوه بۆ وڵاته‌که‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه که پێشتر له‌لایه‌ن هێزی دیموکراتی سووریاوه ده‌ستگیر کرابوون.
ئه‌م که‌ناڵه زیاتر ده‌ڵێت: وڵاتانی ئه‌ورووپی ڕه‌زامه‌ندییان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشی سه‌ر به وڵاته‌که‌یان ده‌رنه‌بڕێوه به‌ڵام وڵاتی کۆزۆڤۆ یه‌ک له وڵاتانی ئه‌ورووپییه که ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له سووریاوه ده‌ربڕیوه و مانگی ئه‌یپڕێڵی ڕابردوو 110 چه‌کداری سه‌ر به وڵاته‌که‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه.
به‌رپرسانی کوردی سووریا داوایان له وڵاتانی ئه‌ورووپی کردووه هاووڵاتیانیان که ته‌ڤلی داعش بوونه له سووریا ببه‌نه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیاندا دادگه‌یی بکرێن به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و داواکارییه ڕاگه‌یاندووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment